صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

خانه | پست الکترونیک | آرشیو

صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

تماس بانویسنده ازطریق ایمیل:tarikeredemokrat@yahoo.com


دروشمی 50ساڵه‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران هاورده‌ی حیزبی توده‌ بووه!!!

ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی حیزبی دیموکراتی له‌ سه‌ر بنیات نراوه‌"ته‌زویر"ه‌

له‌ وتارێکی مێژویی دا "حسن ئه‌یوب زاده‌" راده‌گه‌یه‌نێ که‌: "مێژووی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ تا ئێستا  له‌ لایان چه‌ند که‌سێکی ناشاره‌زاوه‌ نووسراوه‌".
 ئه‌یوب زاده‌ له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ حیزبی دیموکرات، حیزبێکی جیا له‌ ژ. ک نه‌بووه‌ و هیچ رۆژێکی دامه‌زرانی تایبه‌ت به‌ خۆی نیه‌. " حدک جیا له‌ کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف نه‌بووه‌... ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ و حیزبی دیموکڕاتی کوردستانیش یه‌ک رۆژه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ باسیان له‌ دامه‌زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان وه‌کوو حیزبێکی جیا له‌ کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف کردبێ، ئه‌و واقعییه‌ته‌یان له‌ به‌رچاو نه‌گرتووه‌. هیچ به‌یانییه‌یه‌ک بۆ دامه‌زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نه‌ له‌ لایان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکافه‌وه‌ بلاو کراوه‌ته‌وه‌ و نه‌ هیچ گروپ و تاقمێکی دیکه‌ به‌ ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستان حیزبێکیان دامه‌زراندووه‌".
  له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌داکه‌ "حسن ئه‌یوب زاده"، له‌ ژێر سه‌ردێڕی(( به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌زویریی له‌ په‌نای 92 ژماره‌ی "رۆژنامه‌ی کوردستان"ی سه‌رده‌می کۆمار؟!)) بڵاوی کردۆته‌وه‌، نووسه‌ر باس له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک ده‌کات که‌ تا ئێستا به‌ به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ناوسراوه‌.
 ناوبراو له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ که‌ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ راست نییه‌ و "ته‌زویر"ه‌.
 حسن ئه‌یوب زاده‌، له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا دروشمی 50ساڵه‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران به‌ هاورده‌ی حیزبی توده‌ داده‌نێت و له‌ قه‌ولی که‌ریم حیسامی یه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ که: ‌"ایرج اسکندری سکرتێری حیزبی توده‌ی ئێران داوای له‌ د. قاسملوو کردبوو که‌ دیموکڕاسی بۆ ئێران، خودموختاری بۆ کوردستان بکاته‌ ئامانجی ستراتیژی حیزب".
 ئه‌یوب زاده‌ له‌وه‌ش واوه‌تر ده‌ڕوات و تێزه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کاریزمای دیموکڕاته‌کان د.عبدالرحمن قاسملوو، له‌مه‌ڕ دامه‌زرانی حیزبی دیموکرات به‌ "چالش" ده‌کێشی که‌ له‌ "په‌ڕاوێزی لاپه‌ڕه‌ی 35 کتێبی‌چل ساڵ خه‌باتدا راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی به‌ به‌رنامه‌ی حدک ناوبردووه‌ و نووسیبووی که‌: "به‌رنامه‌که‌ به‌ کوردی ده‌ست نه‌که‌وت بۆیه‌ له‌ ده‌قی فارسی وه‌رگیراوه‌". ئه‌یوب زاده‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێزه‌وه‌ ده‌ڵێ: "د. قاسملوو ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌ ناو راگه‌یه‌ندراوه‌ ساخته‌یه‌ی فیرقه‌ی که‌ له‌ کتێبه‌که‌یدا به‌ به‌رنامه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان دانابوو، کرده‌ خه‌تی سیاسیی حیزبی دیموکرات ".  ئه‌یوب زاده‌ ده‌ڵێ: " ئه‌و خه‌ته‌ که‌ دوای رووخانی کۆماری کوردستان به‌ سه‌دان هه‌زار قوربانیی بۆ دراوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هاورده‌ی حیزبی توودی ئێران بووه".
 هاوکات نووسه‌ر ئه‌و خه‌ته‌ ره‌ت ده‌کاته‌وه‌ و زۆر به‌ توندی خودموختاری‌ دروشمی 50 ساڵه‌ی حیزبی دیموکرات وه‌به‌ر گۆپاڵی ره‌خنه‌ ده‌دات و ده‌ڵێ: " به‌ باوه‌ڕی نووسه‌ری ئه‌و وتاره‌، خودموختاری به‌ مانای گرێدراوی به‌ ناوه‌نده‌وه. بێ به‌شکردنی کورده‌ له‌ مافی دیاری کردنی چاره‌نووس. به‌ مانای قه‌بوڵکردنی هه‌ر نیزامێکی سه‌ره‌ڕۆ و فاشیست و داگیرکه‌ره‌ له‌ ناوه‌ند. دانی ماڵیاتی ناره‌وا و خه‌رجی شه‌ڕ و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌ به‌ خه‌رجی کورد. گه‌شه‌دانه‌ به‌ زمان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا. خودموختاری به‌ مانای قه‌بوڵکردنی دابڕاویی ئه‌به‌دیی به‌شه‌ داگیرکراوه‌کانی کوردستانه‌ و مانه‌وه‌یانه‌ له‌ ژێر ده‌ستی داگیر که‌راندا. دانی مافی قانوونی به‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ بۆ کوشتن و به‌ند کردنی کورد و وێرانکردنی شار و گوندی کوردستان و تاڵان و بڕۆی سامانه‌که‌یه‌تی".
 ئه‌گه‌ر ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی نووسه‌ری بابه‌ت، به‌ دروست ده‌رچێت و پێچه‌وانه‌که‌ی نه‌سه‌لمێندرێت(که تا ئیستا شتێکی پێچه‌وانه‌ ی ئه م بابه ته مان نه دیتوه) ، ئه‌وه‌، هه‌موو ئه‌و مێژونوسی و تێز و سیاسه‌تانه‌ی که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای ئه‌و "به‌ڵگه‌نامه‌یه‌" وه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی دامه‌زران و ئامانجه‌کانی حیزبی دیموکرات دانراون، له‌ق ده‌بن و  ده‌چنه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:



+ نوشته شده در 11 / 2 / 1392برچسب:, ساعت توسط دابراو |

منوی اصلی

دسته بندی خبر ها

درباره ی ما


ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات

آرشیو

نویسندگان

پیوند های وبلاگ

لینک های روزانه

امکانات

آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 71
بازدید دیروز : 32
بازدید هفته : 219
بازدید ماه : 211
بازدید کل : 219842
تعداد مطالب : 226
تعداد نظرات : 156
تعداد آنلاین : 1


خدمات وبلاگ نویسان
قالب وبلاگ - یاس تم

کلیه ی حقوق مادی و معنوی وبلاگ tarikere محفوظ می باشد.
قالب وبلاگ - بازی آنلاین - طراحی سایت

بازی آنلاین

بازی آنلاین

عکس

طراحی سایت

ابزار وبلاگ

قالب وبلاگ

موسیقی بی کلام

دانلود اندروید

گرافیک - ابزار طراحی

برترین مطالب